ژیون تێک سموز ٤ – Zhiyun-Tech Smooth 4

Zhiyun-Tech
  • براند : Zhiyun-Tech 
  • مۆدێل : Smooth 4
  • توانای ڕاگرتنی مۆبایلی تا کێشی ٢١٠ گرام هەیە
  • تاوانی شەحنکردنەوەی مۆبایلی لە کاتی کارکردندا هەیە
  • بازنەی کۆنتڕۆڵکردنی فۆکەسی لای چەپەوە پێوە جێگیر کراوە
  • چەند شێوازێکی (تایم لاپس)ــی هەیە
  • توانای شوێن کەوتنی جووڵەی هەیە
  • توانای کارکردنی هەیە بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر

$125.00

هەڵسەنگاندن

دیزاین کراوە تا کردارەکانی cine-style دابین بکات بۆ ئەو کەسانەی ناوەڕۆکی بابەتی ناو ماڵپەڕ و پێگە ئەلیترۆنییەکان ئامادە دەکەن و مۆبایلەکانیان بەکاردەهێنن بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆ. کاتێک لەگەڵ ئەپی ZY Play بەکارهێنرا کە ئەپێکی بێ بەرامبەرە و داونلۆد دەکرێت، پانێڵی کۆنتڕۆڵ ڕێگە بە بەکارهێنەرانی iOS و ئەندرۆید دەدات کردارەکانی ڕاگرەکە و کامێرای مۆبایلەکە کۆنتڕۆڵ بکەن وەکو فۆکەس، نزیککردنەوە، time-lapse و ڕێکخستنی وێنە. کۆنتڕۆڵەکانی ئەم ئامێرە پێویستیی بۆ دەست دان لە شاشەی مۆبایلەکەت کەم دەکاتەوە. لەمەشەوە پچڕان و وەستانی تۆمارکردنەکە زۆر کەم دەبێتەوە. کردارێکی تایبەت بە ناوی Vertigo هەیە کە کرداری perspective-shifting و کاریگەریی dolly/zoom درووست دەکاتەوە کە بەلای درووستکەرانی فیلمەوە گرنگن. بە بەراورد بە ZT Smooth-3، کۆنتڕۆڵەکانی ئەم ئامێرە زۆر ئاسان و ئاسوودەبەخشترن و باشتر بە ئایکۆن نیشاندراون. هەروەها ویلێکی گەورە بۆ نزیککردنەوە/ فۆکەسی هەیە، حاڵەتی PhoneGo ی هەیە بۆ ئەوەی بەخێرایی جووڵەکە بگریت، چەندین کرداری time-lapse هەیە و دەتوانێت شوێنپێی تەنەکە هەڵبگرێت. پشتگیریی بەکارهێنان لەگەڵ ئەو مۆبایلانە دەکات کە  کێشیان تا ٧.٤ ئۆنسە و بەرزیەکەیان ٣.٣٥ ئینچە. گونجاوە لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆری مۆبایلەکان.هەروەها دیزاینەکەی بەشێوەیەکە کە لەسەر ویلە گەورەکەی فۆکەس نیشانەیەکی ئاماژەدەر هەیە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ فۆکەس. ویلەکە کەوتووەتە سەر لای چەپی دەسکی گرتننەکە، کە دووگمەیەک لەسەر بەشی خوارەوەی لای ڕاستی هەیە کە ڕێگەت پێ دەدات گۆڕانکاریی لە نێوان نزیککردنەوە و فۆکەسدا بکەیت، بە ڕووناکی دووگمەیەک ئاماژە بە حالەتی نزیککردنەوە دەدات. بە بادان و داگرتنی دووگمەی مینیو/گەڕانەوە لەسەر ناوەند دەتوانیت ڕێکخستنەکان هەڵبژێریت، یان دەتوانیت دووگمەی پیشاندانی پارامیتەرەکان هەڵبژێریت بۆ گۆڕانکاریی لە نێوان وێنەگرتنی نزیک و وێنەی جێگیر و حاڵەتەکانی ئۆتۆماتیکی تەواو. ئامێرەکە فراوانی بە ئەندازەی ٣٠٠ پلە و ٢٤٠ پلەی لاربوونەوە و خوولانەوە پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی بە گورجی وێنەکانت بگریت، یان بۆ ئەوەی بە نەرمیی لەگەڵ دیمەنە هێمنەکاندا بجووڵێت. هەڵبژاردن ئەنجام بدە لە نێوان Pan-Following، Locking، Full-Follow ، یان حاڵەتی PhoneGo ی خێرایی تەواو بۆ ڕێکخستنی ئاستی تەوەرەکەت لە کاتی وێنەگرتندا.

باتریەکی لیسیۆم-ئایۆن بەکاردەهێنێت و تا ١٢ کاتژمێر کاردەکات. لەسەر دەسکی گرتنەکە دەرچەی USB Type-C ی هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت سەرچاوەیەکی تری وزە زیاد بکەیت تا بتوانیت زیاتر بەکاری بهێنیت. ئاماژەدەرێکی LED هەیە کە ئاگادارت دەکاتەوە لە توانای ماوە. هەروەها دەرچەیەکی هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت لە کاتی وێنەگرتن بە جێگیرکەرەکە مۆبایلەکەشت شەحن بکەیتەوە. سێپا-یەکی بچووکی لەگەڵدایە، کەیسی هەڵگرتنی لەگەڵدایە و کێبڵی USB لەگەڵدایە. دەتوانیت جێگیرکەرەکە لەسەر سپێپاکە یان هەر پشتگیرێکی تر جێگیر بکەیت.

بینەری ڤیدیۆی فەرمیی ناساندنی ئەم جیمباڵە بن:

کۆد: Zhiyun-Tech Smooth-4 بەش:

جیمباڵ

ژمارەی تەوەرەکان٣ تەوەرە (Pitch, Roll, Yaw)
مەودای سوڕانەوە
  • سوڕانەوە بۆ ڕاست و چەپ: ٣٠٠ پلە
  • سوڕانەوە بۆ پێشەوە  و دواوە : ٢٤٠ پلە
  • سوڕانەوە بە دەوری خۆیدا: ٣٤٠ پلە
خێرایی سوڕانەوە
توانای هەڵگرتن٧٥ تا ٢١٠ گرام

پەیوەندی

دەرچەدەرچەی USB Type-C
فریکوێنسی وایەرلێس
پڕۆتۆکۆڵی وایەرلێس

پاتری

جۆری پاتری دوو پاتری تێدا جێگیر کراوە
توانای پاتری بە (mAh)2000 mAh
توانای پاتری بە (Wh)
کاتی کارکردنی پاتری١٢ کاتژمێر
ماددەی پاتریلیثیۆم – ئایۆن

ووزە

ووزەی کارکردن7.4 – 7.4 VDC

کەش

توانای کارکردن لە پلەی گەرمی پلەی گەرمی -١٠ تا ٤٥ پلەی سەدی

گشتی

بەستەرەکانبەستەری 1/4
قەبارە328 x 123 x 105 mm
کێش٥٤٧ گرام

زانیاری پاکێج

کێشی گشتی (بە کارتۆنەوە)٠.٥٨٢ کیلۆگرام
قەبارەی پاکێج٣٧ x ١٥.٩ x ٧.١١  سانتیمەتر

0 کەس هەڵسەنگاندنی کردووە

0.0 ڕای گشتی کڕیارەکان
0
0
0
0
0

ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆی دەنووسێت دەربارەی “ژیون تێک سموز ٤ – Zhiyun-Tech Smooth 4”

تا ئێستا هیچ کڕیارێک ڕای خۆی دەربارەی ئەم کاڵایە نەنووسیوە.